شکستی ھێنانی ئەمریکا لە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی لە ئەنجوومەنی ئاسایش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385190-شکستی_ھێنانی_ئەمریکا_لە_پەسەندکردنی_بڕیارنامەی_دژە_ئێرانیی_لە_ئەنجوومەنی_ئاسایش
بڕیارنامەی پێشنیار کراوی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسیاش بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران دەنگی نەھێنا .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئاب 15, 2020 19:15 Asia/Tehran
  • شکستی ھێنانی ئەمریکا لە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی لە ئەنجوومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی پێشنیار کراوی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسیاش بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران دەنگی نەھێنا .

جیا لە ئەمریکا تەنیا  وڵاتی بچووکی کۆماری دومینیکەن  دەنگی ئەرێی بەم بڕیارنامەیەدا .

ئەم ئەنجامە  کاردانەوی توڕەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بەداوە بوو .

مایک پۆمپئۆ گوتی : کەمتەرخەمیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ھەنگاوی بەبڕشتانە بۆ بەرگریی لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەڵەتیی پاساوھەڵگر نیە .

ئەنجامی دەنگدانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش نیشانی دا ، تەنانەت ھاوپەیمانان و شەریکانی واشنگتۆتیش ئیددعاکانی حکومەتی تڕەمپ لە بارەی پێوستیی درێژکردنەوەی باکۆتی چەکەمەنیی ئێرانیان قەبوڵ نیە .

دەنگی نا ی چین و روسیاش بەم بڕیارنامەیە پێشانی دا ڕەوتێکی بە ھێز لە سیستمی نێودەوڵەتیدا پێکھاتووە  کە بە توندی لە بەرامبەر ئاکارە نایاسایی و نامەنتقییەکانی واشنتۆندا ڕادەوەستێ .