کاردانەوەی ترامپ بە شکستی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجومەنی ئاسایش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385221-کاردانەوەی_ترامپ_بە_شکستی_بڕیارنامەی_دژە_ئێرانی_لە_ئەنجومەنی_ئاسایش
سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی هەوڵدانی بۆ نوێکردنەوەی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران لە هەفتەی داهاتوودا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2020 12:32 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ترامپ بە شکستی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجومەنی ئاسایش

سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی هەوڵدانی بۆ نوێکردنەوەی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران لە هەفتەی داهاتوودا دەکات.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شکستی بڕیارنامەی دژە ئێران کە لەلایەن واشنتۆنەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشنیار درابوو، کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دۆناڵد ترامپ بە دان پێدانان بەو شکستە، باسی  هەوڵدان بۆ چآلاک کردنەوەی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران لە هەفتەی داهاتووی کرد.

ناوبراو وتی: ئێمە ئاگامان لە ئەنجامی دەنگدانەکە هەبوو، بەڵام گەڕانەوەی گەمارۆکان تاقی دەکەینەوە، هەفتەی داهاتوو دەیبینن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەدا بە  بانگەشەی ئەوەی کە ئێران حەزی لە شکستی ئەوە لە هەڵبژاردنەکان، وتی، ئێران دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکان، خراپ شکست بهێنێت.