جۆ بایدێن: بەرجام ھێزمەندتر دەکەم
پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەگەر بێتو لە ھەڵبژاردنەکاندا سەرکەوێت بە ھاوکاریی ھاوپەیمانانی ئەمریکا بەرجام ھێزمەندتر دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بە نووسینی یادداشتێک لە گۆڤاری «فارێن ئەفرەز» سیاسەتی دەرەوەیی خۆی لە کاتی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکاندا شی کردووەتەوە.
بایدێن سەبارەت بە سیاسەتی خۆی لە ھەمبەر ئێران نووسیویەتی: تاران دەبێ بگەڕێتەوە بۆ پابەند بوونی وردی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەگەر ئەم کارە بکات، من دەگەڕێمەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لە بەڵێنمەندییەکانمان بە دیپلۆماسی لە ئاراستەی ھاوکاری لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان بە مەبەستی ھێزمەندتر کردن و درێژکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە کەڵک وەر دەگرم.
لە ئێستادا ڕەخنەگرانی ترمپ بە نەبوونی ستراتژی لە ھەمبەر ئێران، توندکردنەوەی بێ ھۆی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەم وڵاتە و جیا کردنەوەی ئاراستەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانەکانی تۆمەتباری دەکەن.