" ئەژنۆت لەسەر ملم لابە " خۆپیشاندانی هەزاران کەسیی لە واشنگتۆن بۆ ناڕەزایەتی بە هەڵاواردنی ڕەگەزی
هەزاران کەس لە پێتەختی ئەمریکا کۆبوونەوە تا خوازیاری چاکسازی سیستمی دادوانی وڵات و هەڵاواردنی ڕەگەزی بن .
خوپیشاندانی ڕۆژی هەینی لە واشنگتون کە بە سەردێڕی " ئەژنۆت لە سەر ملم لابە " بەڕێوە چوو خۆپیشاندەران بە تێپەڕین لە شەقامەکان لە هەمبەر پەیکەرەی مارتین لوترکینگ کۆ بوونەوە . چاکسازی سیستمی پولیسی ئەمریکا و سیستمی دادوانی لە دروشمە سەرەکیەکانی خۆپیشاندەران لە واشنگتون بوو.
بنەماڵەی بلیک شاروومەندی ڕەش پێست کە ئەم دواییانە لە شاری کنوشا لە ئیالەتی ویسکانسین کەوتە بەر پەلاماری پولیسی ئەمریکا و هەروەها بنەماڵەی جورج فلوید پیاوی ڕەشپێست کە مانگی مای ئەمساڵ لە شاری مینیا پولیس لە ژێر ئەژنۆی پولیسێک گیانی لەدەس دا لە خوپیشاندانی ڕۆژی ڕابردوو لە واشنگتون ئامادە بوون .
دروشمی سەرەکی ڕێپێوانی واشنگتون ناڕەزایەتی بە هەڵاواردنی ڕەگەزی و توند و تیژی پولیس بوو .
لە هەمان حاڵدا ڕۆژنامەی ئیندیپندت نووسی کە کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنوانسیونی نیشتمانیی پارتی کۆماریخواز وەبیرهێنەرەوەی سەدام بوو .
ئیندیپێندت نووسی وتووێژی سیاسی لە ماوەی ڕوژانی ڕابردوودا لە کونوانسیونی نیشتمانی پارتی کۆماریخواز قسەیەکی ژەهراوی لە لایەن ناسیونالیستەکانی ئەمریکایی بوو کە ئەو وتووێژانە پەرە ئەداتە توند و تیژی سپی پێستان لە ئەمریکا .