دوایین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و کۆی توشبووانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 26 ملیۆن و 795 هەزار کەس.
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتووەتە 26 ملیۆن و 795 هەزار و 963 کەس، لەو ژمارەیەش 18 ملیۆن و 907 هەزار و 692 کەس چاکبوونەتەوە و 878 هەزار و 963 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبووان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبووانی پەتاکە گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 389 هەزار و 57 توشبوو.
هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبوون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی 382 هەزار و 772 توشبو، 330 هەزار و 308 کەس چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 22 هەزار و 44 کەس.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبووان لە ئیسپانیا زۆرترین ژمارەی تێدا تۆمارکراوە و تا ئەمڕۆ 517 هەزار و 133 کەس توشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش 29 هەزار و 418 کەس گیانیان لەدەستداوە.