لە کۆنگۆی دیموکراتیک : داڕوخانی کانێکی زێڕ زیاتر لە 50 کەسی کوشت
رێکخراوی کانزاکردنی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی رایگەیاند، بەهۆی داڕوخانی خانێکی زێڕ لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە زیاتر لە 50 کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئیملیان ئیتۆنگۆ، سەرۆکی رێکخراوی کانزاکردنی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، کانێکی زێڕی ناوچەی دیترۆیت لە نزیک شاری کامیتۆگل لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە داڕوخاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کانەکە لەناو ئەشکەوێتێکدا بوە کە زیاتر لە 50 کرێکار بە دەست کاریان تیادا کردوە، بەڵام کەسیان لە روداوەکەدا رزگاریان نەبوە.
روداوی پیشەسازی کانزاکردن و دەرهێنانی کانزا لە وڵاتی کۆنکۆ روداوێکی باوە و ساڵانە بەدەیان کەس بەهۆی ئەنجامدانی ئەو کارەوە دەمرن، زۆربەی روداوەکان لەکاتی هەڵکۆڵنی کانەکان بۆ دۆزینەوەی مادەی خاوە تۆماردەکرێن.
ساڵی رابردو نزیکەی 60 کەس بەهۆی داڕوخانی کانەکانەوە لە وڵاتەکە گیانیان لەدەستدا، کە 43 کەسیان بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی دەرهێنانی مس بوون.