ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرھەمھێنانی ھاوبەشی ڤاکسینی کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386968-ھاوکارییەکانی_ئێران_و_ڕووسیا_بۆ_بەرھەمھێنانی_ھاوبەشی_ڤاکسینی_کۆرۆنا
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا باسی ھۆگریی تارانی کرد بۆ ھاوکاری لەگەڵ مۆسکۆ بە مەبەستی بەرھەمھێنانی ھاوبەشی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆناو بەڕێوەچوونی وتووێژی دووقۆڵی لەم بوارەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2020 16:07 Asia/Tehran
  • ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرھەمھێنانی ھاوبەشی ڤاکسینی کۆرۆنا

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا باسی ھۆگریی تارانی کرد بۆ ھاوکاری لەگەڵ مۆسکۆ بە مەبەستی بەرھەمھێنانی ھاوبەشی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆناو بەڕێوەچوونی وتووێژی دووقۆڵی لەم بوارەدا.

«کازم جەلالی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا ڕۆژی ھەینی بە دەربڕینی ئەمەی کە تاران و مۆسکۆ خەریکی وتووێژن سەبارەت بە بەرھەمھێنانی ھلاوبەشی ڤاکسینی «کۆڤیدی_١٩»، وتیشی: لە دبداری لەگەڵ «کایریل دیمیتریۆف» سەرۆکی سندوقی سەرمایەدانانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا ، ئەوە ڕاگەیەندرا کە ئێران لەم بوارەدا ھاوکاریی دەبێت.

«جەلالی» ھەروەھا وێڕای دەخنەگرتن لە ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە مەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و داسەپاندنی بایکۆتی یەک لایەنە بە سەر تاراندا، وتیشی: «دۆناڵدترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕدەبی لە بەر کشانەوەی لە بەرجام داوای لێبوردن لە ئێران بکات و تەواوی ئەو زیانە ئابووری و سیبسییەی کە لە تاران کەوتووە، قەرەبوو بکاتەوە.