بانگەشەی بێ لایەن بوونی ناتۆ لە پێکدادانەکانی قەرەباغ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388188-بانگەشەی_بێ_لایەن_بوونی_ناتۆ_لە_پێکدادانەکانی_قەرەباغ
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» بانگەشەی کرد کە ئەم ڕێکخراوەیە لە پێکدادانەکانی قەرەباغ دا بێ لایەنە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 03:42 Asia/Tehran
  • بانگەشەی بێ لایەن بوونی ناتۆ لە پێکدادانەکانی قەرەباغ

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» بانگەشەی کرد کە ئەم ڕێکخراوەیە لە پێکدادانەکانی قەرەباغ دا بێ لایەنە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا،«یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای چاوپێکەوتنی «ئارمێن سەرکیسیان» سەرۆک کۆماری ئەرمینیا لە برۆکسێڵ وتی: ناتۆ لە تێکھەڵچوونەکانی قەرەباغ دا پشتی ھیچ لایەنێک ناگرێت.

«یێنس ستۆلێتێنبێرگ» ھەروەھا وتی: ناتۆ پەرۆشی پێشێلکرانی داگربڕە لە قەرەباغ دا.

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتیشی: بەئامانج کرانی خەڵکی سڤیل جێگای قەبووڵ نییەو دەستبەجێ دەبێ ڕاگیردرێت.

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، ئەرمینیاو ڕووسیا نۆھەمی ئۆکتۆبەر پێکەوە ڕێککەوتن کە لە ناوچەی قەرەباغ دا ئاگربڕ دامەزرێنن، کەچی ئەم ئاگربڕە دوای چەند کاژێرێک پێشێل کرا.