کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ئاگربڕی مرۆیانە ڕێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388305-کۆماری_ئازەربایجان_و_ئەرمەنستان_لەسەر_ئاگربڕی_مرۆیانە_ڕێککەوتن
کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند؛ لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە ئاگربڕی مرۆیانە لەنێوانیاندا ڕەچاو دەکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 05:08 Asia/Tehran
  • کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ئاگربڕی مرۆیانە ڕێککەوتن

کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند؛ لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە ئاگربڕی مرۆیانە لەنێوانیاندا ڕەچاو دەکرێ.

 

کێشەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ناوچەی قەرەباغ لە ساڵی١٩٨٨ـەوە دەس پێ کراو لەساڵی١٩٩١دا گۆڕدرا بۆ تێکهەڵچوونی سەربازی.

لە ئەنجامی ئەو کێشەدا ناوچەی قەرەباغ و حەوت شاری دراوسێی کەوتەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەرمەنستان. تێکهەڵچوونەکانی دوو وڵات جارێکی دیکە لە٢٧ی سیپتەمبەری ڕابردووـوە بە شەڕ وپێکدادانی یەکتری دەستی پێکرد.

لە خولی نوێی تێکهەڵچوونەکان دەیان کەس کوژران و بریندار بوون و بڕێکی زۆری چەکەمەنی و تەقەمەنی دوولایەن تێکشکیندراو چەندین کۆپتەر و خۆفڕی دوو وڵاتی ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان خرایەخوارەوە.

تائێستا زۆربەی وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری ڕاگرتنی شەڕ و دەسپێکی وتووێژ لەنێوان باکوو و ئێرەواندا بوون.