تشرینی دووه‌م 14, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • گۆڕانی دەنگی ئیلکتڕاڵی دوو بەربژاری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

کاناڵی هەواڵیی سی بی ئێس بە ڕاگەیندرانی سەرکەوتنی دوناڵد تڕەمپ لە ئیالەتی کارۆلینای باکووری باسی کرد لە سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ئیالەتی جورجیادا .

 

 ئەو کاناڵە هەواڵیە  ڕایگەیاند جو بایدن بە وەدەس هێنانی دەنگی ئیلکتڕاڵی ئیالەتی جورجیا  توانیویە  306  دەنگی ئیلکتڕاڵ بە خوی تەرخان بدات لە حاڵێکدا کە  دوناڵد تڕەمپ بەربژاری پارتی کۆماریخواز بە وەدەس هێنانی 15 دەنگی ئیلکتڕاڵی ئیالەتی کارۆلینای باکووری  ژوماری دەنگە ئیلکتڕالەکانی خۆی بۆ 232 دەنگ پەرە پێداوە .

ئەوە لە حاڵێکدایە کە  تڕەمپ هێشتا  ئاکامی هەڵبژرادنەکانی قەبووڵ نەکردووە و  بە بێ دانی بەڵگە داخوازیگەلێکی زۆری  ئاراستەی دادگاکانی  ئیالەتی  کردووە .

لاگرانی تڕەمپ بو دۆزینەوەی بەڵگە خەڵاتی  یەک ملیۆن دۆلارییان دیاری کردووە .

تڕەمپ   بە ئیددعای گزیکاری بە تایبەت سەبارەت بە دەنگی  پۆستیی کە بە هۆی  بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا  کەڵکی لێ وەرگیرا خۆی بە سەرکەوتوو  دەزانێ و تەنیا دەنگەکانی خۆی کە نزیک بە 73 میلیۆن دەنگە ، بە یاسایی دەزانێ و 77 میلیۆن دەنگی بایدنی بە نایاسایی زانیوە .

سەرپەیڤ