«پلوسی» بۆ دەرپەڕاندنی «ترەمپ» لە کۆشکی سپی چرکەکان دەژمێرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390709-پلوسی_بۆ_دەرپەڕاندنی_ترەمپ_لە_کۆشکی_سپی_چرکەکان_دەژمێرێت
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وێڕای سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، وتی: بۆ دەرپەڕاندنی لە کۆشکی سپی چرکەکان دەژمێرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2020 18:48 Asia/Tehran
  • «پلوسی» بۆ دەرپەڕاندنی «ترەمپ» لە کۆشکی سپی چرکەکان دەژمێرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وێڕای سوکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، وتی: بۆ دەرپەڕاندنی لە کۆشکی سپی چرکەکان دەژمێرێت.

«نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە سەر پێویستیی چۆڵ کرانی کۆشکی سپی لە لایەن «ترەمپ»ەوە دوای تەواو بوونی خولی دەستەڵاتەکەی پێی داگرت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «مەکسین واتێرز» نوێنەری دیموکراتی ویلایەتی کەڵیفۆڕنیاش ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی « ئێم، ئێس، ئێن، بی ،سی» وێڕای ھاندانی ترەمپ بۆ بەجێ ھێڵانی کۆشکی سپی دوای کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆک کۆمارەتییەکەی، ڕایگەیاند: چاوەڕوانە بزانێ دەزگای نھێنی و یان ھێزەکانی سوپای ئەمریکا چلۆن لە کۆشکی سپی وەدەری دەنێن.

ئەم نوێنەرە دیموکزاتەی ئەمریکا ھەروەھا داوای لە ترەمپ کرد کە واز لە بانگەشەی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بھێنێت.

چەند حەوتە دوای کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا، کەچی «ترەمپ» ھێشتاش ھەر وێڕای ڕەت کردنەوەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە بانگەشەی گزی و ساختەکاری دەکات.