قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە 427 ھەزار کەس لایدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392018-قوربانیانی_کۆرۆنا_لە_ئەمریکا_لە_427_ھەزار_کەس_لایدا
ماڵپەڕی وۆڕڵد مێتێرز باسی زۆربوونی ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات بۆ زیاتر لە 427 ھەزار کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2021 06:38 Asia/Tehran
  • قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە 427 ھەزار کەس لایدا

ماڵپەڕی وۆڕڵد مێتێرز باسی زۆربوونی ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات بۆ زیاتر لە 427 ھەزار کەس .

ماڵپەڕی وۆڕڵد مێتێرز سەر لە بەیانیی یەکشەممە رایگەیاند ، ژماری توشبوان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 25 میلۆن و 566 ھەزار و 789 کەس کە لەو ھەژمارە 427 ھەزار و 635 کەس گیانیان لەدەستداوە . 

ئێستاکە لە ھەر خولەکێک دا ، لانیکەم سێ ئەمریکی بە ھۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای دەمرن . 

جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا پێنجشەممەی رابردوو بەپێشبینی ئەوەی کە رەوشی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی دا خراپ تر دەبێ ، گوتی : قوربانیانی بە ھۆی ئەم ڤایرۆسە لە ئەمریکا تا مانگی داھاتوو لەوانەیە لە 500 ھەزار کەس  واوەتر بچێت .