کۆتایی ھاتنی گەشتەکەی زەریف بۆ گورجستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392218-کۆتایی_ھاتنی_گەشتەکەی_زەریف_بۆ_گورجستان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی گەشتەکەی بۆ گورجستان، وتووێژەکانی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بە ئەرێنی نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2021 17:18 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی گەشتەکەی زەریف بۆ گورجستان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی گەشتەکەی بۆ گورجستان، وتووێژەکانی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بە ئەرێنی نرخاند.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە وتی:لە گەشتەکەی بۆ تفلیس دیدارووتوێژی  جۆربەجۆری لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە بە تایبەت خاتوو «سالومە زەروابیشوەیلی» سەرۆک کۆماری گورجستان ئەنجام داوە کە بۆ ھاوکارییە دوو قۆڵی و ناوچەییەکان بە ئەرێنی دەنرخێندرێت.

زەریف وتیشی: لەو دیدارانەدا لە سەر تۆکمەکرانی ترتنزیتی باکوور بۆ باشوورو ڕۆژئاوا، ھەروەھا ڕێگای پەیوەندیی کەنداوی فارس بۆ دەریای ڕەش، پێداگری کراو وتووێژی باشمان ھەبوو کە لە داھاتوودا دەرەنجامی ئەرێنیی باشی بۆ ناوچەکە دەبێت.