ئەندوونزیا لەسەر رێگای لێکۆڵینەوە لە بارەی نەوتھەڵگرە راگیراوەکان کەندو کۆسپ دەنێتەوە
ئەندونزیا لە بارەی لێکۆڵینەوە لە بارەی نەوتبەرەکانی ئێران و چین کەندوکۆسپ دەنێتەوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، رێکخراوی ئاسایشی دەریایی ئەندونزیا رۆژی ھەینی رایگەیاند لێکۆڵینەوە لە بارەی دوو نەوتبەر کە یەکشەممەی رابردوو لە نزیک سنوورە ئاویەکانی ئەم وڵاتە لە دورگەی کالیمانتان راگیراون ، حەوتەیەک کاری دەوێت .
ئەم دوو نەوتھەگرە بە گشتی 61 ستافیان ھیە و ئەندوونزیا بانگەشەی ئەوەی کردووە بە ھۆی پێشێلکردنی یاسا و ڕێسا دەریاییەکان راگیراون .
ئێران وشداری بە ئەندونزیا داوە گیانی ستافی گەمیە ئێرانیەکە بپارێزێ و بەمزوانە ئازادیان بکات و جاکارتا زانیاری دژبەیەکی لە بارەی راگرتنی ئەم دوو نەوتھەڵگرە بڵاوکردووەتەوە .
شارەزایانی پرسە سیاسیەکانی ناوچەکە لەسەر ئەم باوەڕەن ئەمریکا بە پێشوازی کردن لەم کارەی ئەندونزیا ، ئەم وڵاتەی خستووەتە ژێر گوشار تا ئەم دوو نەوتھەڵگرە ئازاد نەکرێن .