رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری دادگایی کرانی ژەنەڕاڵەکانی میانمار بوو
رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری دادگایی کرانی کاربەدەستانی یمانمار بە تاوانی جینۆسایدی موسوڵمانانی رۆژھینگیا بووە و چاوەڕوانی دەکرێت ئەم بابەتە میانمار زیاتر تەریک بخاتەوە .
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، توێژەرانی رێکخراوی نەتەوەکان رایانگەیاند ئەرتەشی میانمار دەستی داوەتە قەڵاچۆکاری و دەستدرێژی بە کۆمەڵ بۆسەر مسووڵمانانی رۆھینگیا بە ئامانجی جینۆساید و فەرماندەری گشتیی 5 ژەنەڕاڵی ئەرتەشی میانمار دەبێ بە پێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان لەبەر ئەم تاوانە قورسانە دادگایی بکرێن .
شارەزایانی رێکخراوی نەتەوەکان لە راپۆری خۆیان دا بە توندی رەخنەیان لە کۆمپانیای فەیسبووک گرتووە بە ھۆی رێگاپێدان بە دنەدان بە توندی و تیژی و بڵاوکردنەوەی نەفرەت و دوژمنی لە رێگەی فەیسبووکەوە .
فەیسبووک لە کاردانەوە بە راپۆرتی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند ئەکاونتی 20 کەس لە کاربەدەستان و رێکخراوەکانی میانماری کە مافی مرۆڤیان پێشێلکردووە ، داخستووە .
رێکخراوی نەتەوەکان ھەروەھا ئانگ سان سوچی سەرکردەی نالەشکەری میانمار و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبلی بە ھۆی کەڵک وەرنەگرتن لە جێگە و پلەی ئەخلاقیی خۆی بۆ پێشگرتن بە قەڵاچۆی کەسانی مەدەنی بە تاوانبار زانیوە .