تووشبووان به‌ کۆرۆنا لە جیھان دا 116 ملیۆن که‌سی تێپه‌ڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i393771-تووشبووان_به_کۆرۆنا_لە_جیھان_دا_116_ملیۆن_که_سی_تێپه_ڕاند
ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ 92 ملیۆن که‌س له‌ په‌تای کۆرۆنا ڕزگاریان بووه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2021 08:46 Asia/Tehran
  •  تووشبووان به‌ کۆرۆنا  لە جیھان دا 116 ملیۆن که‌سی تێپه‌ڕاند

ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ 92 ملیۆن که‌س له‌ په‌تای کۆرۆنا ڕزگاریان بووه‌.

 

له‌ نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هاتووه‌ که‌ تا ئێستا 116 ملیۆن و 753 هه‌زار و 550 که‌س تووشی کۆرۆنا بوون و 92 ملیۆن و 352 هه‌زار و 970 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ تا ئێستا دوو ملیۆن و 593 هه‌زار و 707 تووشبوو گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.