ئامادەیی روسیا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i393788-ئامادەیی_روسیا_بۆ_زیندووکردنەوەی_رێککەوتنی_ناڤۆکی
نوێنەری روسیا لە رێکخراوە نێودوەڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەنا بۆ هاریکاری لە گەڵ ئامادەبوان لە رێککەوتنی ناڤۆکی بە مەبەستی بوژاندنەوەی ئەم رێککەوتنە ئامادەیی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2021 03:57 Asia/Tehran
  • ئامادەیی روسیا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی

نوێنەری روسیا لە رێکخراوە نێودوەڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەنا بۆ هاریکاری لە گەڵ ئامادەبوان لە رێککەوتنی ناڤۆکی بە مەبەستی بوژاندنەوەی ئەم رێککەوتنە ئامادەیی راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، میخاییل ئۆلیانۆڤ ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە روو لە نوێنەرایەتی ئەمریکا لە ڤیەنا لە توویتێک دا نووسی : شەریکە ئەمریکیەکان بەخێر بێن ، روسیا بۆ هاریکاری لە گەڵ هەموو بەشدارانی رێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ژیاندنەوەی خێرای رێککەوتنی ناڤۆکی ئامادەیە .

 ئەم توویتە لە کاردانەوە بە تویتی نوسینگەی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان لە ڤیەنا نووسرا کە تیایدا نووسرابوو : ئەمریکا لە هاواهەنگیی نزیک لە گەڵ شەریکان و هاوپەیمانانی خۆی لە دەسپێکردنەوەی هەوڵی دیپلۆماتیکی بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە گەڕانەوەی بەرامبەر بۆ جێبەجێ کرانی رێککەوتنی ناڤۆکیە کە دەسکەوتێ گرنگی دیپلۆماسی چەند قۆڵی دێتە ئەژمار .