چین: ئەمریکا دەبێ تەواوی بایکۆتەکانی دژی ئێران ھەڵوەشێنێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین جەختی کرد؛ «ئەمریکا دەبێ بەبێ شەرت و مەرج بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و تەواوی بایکۆتە نایاساییەکانی دژی ئێران ھەڵوەشێنێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «شینھوا»ی چین، «جائو لی جیان» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی سێ شەممە لە نێو ئاپۆڕەی ھەواڵنێران وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپا کرانی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا، وتیشی: لە ئێستادا ڕەوشتی ناڤۆکیی ئێران لە قۆناغێکی ھەستیاردایە و چین لە پێکھاتنی دانیشتنەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بۆ باسی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە لایەن ئەمریکاو دەست پێکردنەوەی ڕاپەڕاندنی بەرجام لە لایەن ئێرانەوە، پشتیوانی دەکات.
«جائو لی جیان» وێڕای ھیواداری دەربڕین لە بارەی ڕێککەوتنی لایەنەکان سەبارەت بە بووژاندنەوەی بەرجام وتیشی: کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام ھۆکاری سەرەکیی قەیرانی ئێستایە. وتیشی: ئەمریکا دەبێ بەبێ شەرت و مەرج بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و تەواوی بایکۆتە نایاساییەکانی دژی ئێران ھەڵوەشێنێتەوە.
ئەم کاربەدەستە چینییە وتیشی: ھیوادارین تەواوی لایەنەکانی بەرجام داوا لە ئەمریکا بکەن ھەنگاوگەلێکی ڕوون سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان ھەڵگرن و لەگەڵ ئێراندا ببنە ھاوتەریب و بۆ بوژاندنەوەی ھەرچی خێراتری بەرجام ھەوڵ بدەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتیشی: چین بەردەوام ڕۆڵێکی کارای لە پرسی ناڤۆکیی ئێراندا گێڕاوەو لە سەر ھەوڵەکانی بۆ کارا کردنەوەی بەرجام بەردەوام دەبێت.