بایدێن بە نیازی ھەڵپەساردنی ھێندێک گرێبەستی چەکەمەنییە لەگەڵ غەرەبستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395361-بایدێن_بە_نیازی_ھەڵپەساردنی_ھێندێک_گرێبەستی_چەکەمەنییە_لەگەڵ_غەرەبستاندا
بە وتەی سەرچاوە ئەمریکییەکان ، دەوڵەتی «جۆ بایدێن» بە نیازە فرۆشتنی چەکەمەنی بە عەرەبستانی سەعودی بە چەک و چۆڵی بەرگریکارانەوە بەرتەسک کاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2021 03:21 Asia/Tehran
  • بایدێن بە نیازی ھەڵپەساردنی ھێندێک گرێبەستی چەکەمەنییە لەگەڵ غەرەبستاندا

بە وتەی سەرچاوە ئەمریکییەکان ، دەوڵەتی «جۆ بایدێن» بە نیازە فرۆشتنی چەکەمەنی بە عەرەبستانی سەعودی بە چەک و چۆڵی بەرگریکارانەوە بەرتەسک کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە ھێندێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی، دەوڵەتی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا  خەریکی بەرنانە داڕشتنە بۆ ھەڵپەساردنی ئەو گرێبەستە ھێرشکارانەیەی کە عەرەبستان لە سەردەمی «ترەمپ» دا واژۆی کردووە لەوانە چەکەمەنیی ئاسمان بۆ زەوی کە خۆفڕەکان بەکاری دێنن و یان ئەو سیبستێمانەی کە دەتوانن بۆمبای ئاسایی بکەن بە بۆمبای دوررەبەرزەفتی ڕێک پێک.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکا بەنیازە فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستان بە چەک و چۆڵی بەرگریکارانەوە بەرتەسک کاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ماوەیەکی کورت لە ھاتنەسەر کاری «جۆ بایدێن» داوای پیاداچوونەوە بەو گرێبەستە چەکەمەنیانەی کرد کە پێشتر ترەمپ مۆڵەتی فرۆشتنی بە عەرەبستان و ئیماراتی دەرکرد بوو.