سەردانی زەریف بۆ عێراق و قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395677-سەردانی_زەریف_بۆ_عێراق_و_قەتەر
وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، رایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامانجی پتەوکردن و گەشەی پێوەندیی دوو قۆڵیی سەردانی عێراق و قەتەر دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2021 08:33 Asia/Tehran
  • سەردانی زەریف بۆ عێراق و قەتەر

وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، رایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامانجی پتەوکردن و گەشەی پێوەندیی دوو قۆڵیی سەردانی عێراق و قەتەر دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران سبەی یەکشەممە لە سەرووی شاندێک بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەسانی عێراق و قەتەر سەردانی ئەم وڵاتانە دەکات . 

بە پێی راگەیاندنی وتەبێژی ەزارەتی دەرەوەی ئێران ، سەردانی زەریف بۆ دو وڵاتی قەتەر و عێراق لە چوارچێوەی پێوەندیی دوو قۆڵیی ، وتوێژی ناوچەیی و واوەناوچەیی ئەنجام دەبێت . 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە قەتەر و عێراق لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات دیدار و وتووێژ دەکات .