کۆتایی ھاتنی خولی چوارەمی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i396208-کۆتایی_ھاتنی_خولی_چوارەمی_کۆبوونەوەی_لێژنەی_ھاوبەشی_بەرجام
چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوارو یەک لە ڤییەنا کۆتایی پێ ھات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2021 16:14 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی خولی چوارەمی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام

چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوارو یەک لە ڤییەنا کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خولی چوارەمی دانوستانەکانی ڤییەنا کە ئەمڕۆ ھەینی بە بەردەوام کرانی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دەستی پێکرا، کۆتایی ھات و تەواوی لایەنەکان جارێکی تر لە سەر سوور بوونی خۆیان بۆ بە ئەنجام گەییشتن لە کورتەماوەدا پێیان داگرت.

بەشدارانی دانیشتنەکە سەبارەت بە ئاسۆی گەڕانەوەی شیمانەیی ئەمریکا بۆ بەرجام و دڵنیا بوون لە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوو کاریگەری ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوە باس و وتووێژیان کرد و بڕیاردرا دەستبەجێ ڕاوێژی کارناسی و ھونەری و کارکردن لە سەر دەقی بەرنووسەکە دەستی پێ بکرێت.

یەکێتیی ئەورووپا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا باسی بەردەوام کرانی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجامی کرد بە ئامادە بوونی ئەندامانی ڕێککەوتنەکە.