داکۆکیی ئەنجومەنی ئاسایشت لە ھەڵبژێردرانەوەی «گۆتریش» وەکو سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397368-داکۆکیی_ئەنجومەنی_ئاسایشت_لە_ھەڵبژێردرانەوەی_گۆتریش_وەکو_سکرتێری_گشتیی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ھەڵبژێردرانەوەی دووبارەی«ئانتۆنی گۆتریش»وەکو سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داکۆکییان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2021 03:20 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ئەنجومەنی ئاسایشت لە ھەڵبژێردرانەوەی «گۆتریش» وەکو سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ھەڵبژێردرانەوەی دووبارەی«ئانتۆنی گۆتریش»وەکو سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داکۆکییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، باڵوێزی «ئێستۆنی» لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت ١٩٣ ئەندامی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان ڕاسپاردووە کە لە ھەڵبژێردرانەوەی «گۆتریش» بۆ خولێکی پێنج ساڵەی دووھەم داکۆکی بکەن.

ئەم دیپلۆماتە ئیستۆنیاییە جەختی لەوەش کردەوە کە،کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٨ی ژوئەن لەوانەیە بۆ ئەم بابەتە کۆبوونەوە بکات.

ھەر لەم کاتەدا، «بلۆمبێرگ» ڕایگەیاندووە، داکۆکیی ئێستای ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت لە «گۆتریش» لە ڕاستی دا بڕیاری پەسەند کرانی دووبارەیە لەمەڕ ھەڵبژێردرانەوەی ناوبراو بۆ پۆستی سکرتاریەتی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

خولی پێنج ساڵەی سکرتاریەتی گشتیی «گۆتریش» ٣١ی دیسامبەر کۆتایی پێ دێت. ناوبراو لە یەکەمی ژانویەی ٢٠١٧ەوە لە لایەن ئەندامانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وەکو سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا.