کرملین: بەرجام دەکرێ وەک خۆی لێ بێتەوە
وتەبێژی کرملین وێڕای ئاماژە کردن بە تاوتوێ کرانی پرسی ئێران لە دانیشتنەکەی ژنێڤ لە لایەن سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وتی: ھیوای ئەوە دەکرێ کە بەرجام وەک خۆی لێ بێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕووسیی «تاس»، «دیمیتری پسکوف» وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕادیۆیی «دەنگی مۆسکۆ» وتی: «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا و «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دانیشتنی ڕۆژی ڕابردوویان لە ژنێڤ سەبارەت بە پرسی بەرجام پێکەوە وتووێژیان کردو مۆسکۆ چاوەڕوانی گە ڕانەوەی یەکجاری و تۆکمەوتەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەکات.
«پسکوف» لە بارەی لێک گەیین و ناکۆکییەکانی مۆسکۆو واشێنگتۆن سەبارەت بە بەرجامیش وتی: گەڵاڵەی تایبەتیی زۆر لە ئارادایەو گرینگ ئەوەیە کە بەرجام دەکرێ وەک خۆی لێ بێتەوە و ھیوای ئەوە ھەیە کە ئەم دۆخەی ئێستا گۆڕانی بەسەردا بێت.
وتەبێژی کرملین ھەروەھا جارێکی تر تەوەرەکانی وتووێژی نێوان پوتین و بایدێن لەوانە کێشەی سووریای ڕوون کردەوەو وتیشی: وتووێژی نێوان سوپای ڕووسیاو ویلایەتە یەگرتووەکان لە سووریا گەلێک گرینگەو دە بێ پشتگریی لێ بکرێت.