«بامیان»یش کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399747-بامیان_یش_کەوت
دوایین ھەواڵەکلنی ھاوپەیوەند بە گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان یاس لە کەوتنی شاری «بامیان» دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2021 09:00 Asia/Tehran
  • «بامیان»یش کەوت

دوایین ھەواڵەکلنی ھاوپەیوەند بە گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان یاس لە کەوتنی شاری «بامیان» دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس،ڕاپۆرتگەلێک لە تاڵان و بڕۆی ماڵ و سامانی والی وسەرکردایەتیی پۆلیسی «بامیان» لە لایەن کەسانی ھەلپەرست و ئاژاوەگێڕ لەو بشێوییەی بە سەر شارەکەدا زاڵ بووە، بڵاو بووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە تاقمی تالیبان بڕیار وایە لە «مەزار شەریف» پرێس کۆنفرانسێک بەڕێوەبەرێت و داوای لە پەیامنێران کردووە کە ئامادەی پرێس کۆنفرانسەکە بن.

ئەم شارەش لەم دواییەدا کەوتووەتە ژێر دەستەڵاتی ھێزەکانی تالیبان. تالیبان لە ئێستادا بەشێکی ھەرە زۆری خاکی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کردووەو ترس لە ھێرشی ھێزەکانی ئەم تاقمە بۆ سەر کابۆل بووەتە سەرەکی ترین پەرۆشیی دەوڵەتی ئەم وڵاتە.