دەنگدانەوەی شکست ھێنانی ئەمریکا لە بەرامبەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیاکانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402192-دەنگدانەوەی_شکست_ھێنانی_ئەمریکا_لە_بەرامبەر_سپای_پاسدارانی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_میدیاکانی_جیھان
شکست ھێنانی ئەمریکا لە بەرامبەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دانگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکانی جیھاندا ھەبووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2021 16:19 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی شکست ھێنانی ئەمریکا لە بەرامبەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیاکانی جیھان

شکست ھێنانی ئەمریکا لە بەرامبەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دانگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکانی جیھاندا ھەبووە.

میدیا نێونەتەوەییەکان لەوانە ھەواڵدەرییەکانی بریتانی، ڕووسی، عەرەبی و ھتد... شکست ھێنانی ئەمریکا لە بەرامبەر سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان کردووە بە مانێشێتی یەکەمی ھەواڵەکانیان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەتا ئێستا سەرباری تێپەڕینی چەندین کاژێر لە ڕوودانی ئەو ھەڵمەتە، میدیاکانی ئەمریکی ھیچ کاردانەوەیەکیان لەم بارەیەوە پیشان نەداوەو ھیچ ھەوڵێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

چەند کاژێرێک لەمەوبەر ڕۆڵە چاونەترسەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە ھەنگاوی دەستبەجێ و ھێزمەندانەیان لە ئاوەکانی دەریای عوممان پەلەقاژەی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکایان بۆ بەتاڵان بردنی نەوت لە نەوتبەرێک  پوچەڵ کردەوە.

لە ڕەوتی ئەم ھەڵمەتەدا ڕۆڵە بەجەربەزەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسداران بە ئەنجام دانی ھەڵمەتێکی دابەزینە سەر گرودمانی پاپۆڕەکە لە ڕێگای ئاسمانەوە دەستیان گرت بە سەر نەوتبەرەکەداو بەرەو ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران گەڕاندیانەوە.

لە درێژەدا ھێزەکانی ئەمریکی بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین کۆپتەرو پاپۆڕی جەنگی بە دوای نەوتبەرەکەدا کەوتن، کەچی لەگەڵ خۆتێگەیاندنی لێبڕاوانەو ھێزمەندانەی ھێزەکانی گیان لە مستی سپای پاسداران ھیچیان پێ نەکرا.

ھێزەکانی ئەمریکی ھەمیسان بە کەرەستەو تفاقی زۆرترو بەکار ھێنانی چەند پاپۆڕی جەنگیی زیاتر ھەوڵیان دا ڕێگر بن لە بەردەم ڕەوتی نەوتبەرەکەدا کەچی ھەمیسان شکستیان ھێنا. ئەم نەوتبەرە لە ئێستادا لە ئاوەکانی سەرزەوینی ئێراندایە.