ئەو کاناڵەی کە کورد هەڵدەلووشێت ، هەوڵی ئەورووپا بۆ کۆنتڕۆڵی زیاتری کاناڵی مانش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402998-ئەو_کاناڵەی_کە_کورد_هەڵدەلووشێت_هەوڵی_ئەورووپا_بۆ_کۆنتڕۆڵی_زیاتری_کاناڵی_مانش
ناوەندە ئەورووپییەکان و وڵاتانی فەڕەنسا و ئینگلیس خەریکی هەوڵێکن تا زیاتر بتوانن کاناڵی مانش واتا ئەو کاناڵەی کە بووەتە کاناڵی مەرگ و نەمان بۆ هاووڵاتیانی کوردی کۆچبەر، کۆنترۆڵ بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • ئەو کاناڵەی کە کورد هەڵدەلووشێت ، هەوڵی ئەورووپا بۆ کۆنتڕۆڵی زیاتری کاناڵی مانش

ناوەندە ئەورووپییەکان و وڵاتانی فەڕەنسا و ئینگلیس خەریکی هەوڵێکن تا زیاتر بتوانن کاناڵی مانش واتا ئەو کاناڵەی کە بووەتە کاناڵی مەرگ و نەمان بۆ هاووڵاتیانی کوردی کۆچبەر، کۆنترۆڵ بکەن.

 مەرگی 27 کۆچبەر کە زۆربەیان کورد بوون و بە بەلەم دەیانەویست بچنە ئینگلستان ، دڵی هەموانی هێنایە ژان.

مێدیا ئەورووپیەکان باسی  توند بوونەوەی چەند هەوڵێک دەکەن کە ناوەندە ئەورووپییەکان بۆ کۆنترۆڵی ئەو ڕێڕەوە لەبەرچاویانە. زۆربەی موسافرانی ئەو کاناڵە کوردگەلێکن کە دەیانەوێت لە ڕێگای فەڕەنساوە بچنە بریتانیا.

هەواڵدەری فەڕەنسا  باسی تەرخان کردنی فڕۆکەیەکی کردووە لەلایەن گاردی سنووریی یەکێتی ئەورووپاوە بۆ کۆنترۆڵی ئەو کاناڵە .

قاچاخچییەکان کۆچبەرەکان لەسەر بەلەمی بایی دادەنێن و دوای دوور بوونەوەیان لە کەنارەکانی فەڕەنسا بێ پشت و  پەنا دەستیان لێ بەردەدەن.