دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی کارناسانی کارگروپی ناڤۆکیی ئێران و چوارکۆ یەک لە ڤییەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403073-دەست_پێ_بوونی_کۆبوونەوەی_کارناسانی_کارگروپی_ناڤۆکیی_ئێران_و_چوارکۆ_یەک_لە_ڤییەنا
کۆبوونەوەی کارگروپی ناڤۆکی بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێران و وڵاتانی چوار کۆ یەک لە ھوتێل «کوبورگ»ی ڤییەنا دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2021 10:15 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی کارناسانی کارگروپی ناڤۆکیی ئێران و چوارکۆ یەک لە ڤییەنا

کۆبوونەوەی کارگروپی ناڤۆکی بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێران و وڵاتانی چوار کۆ یەک لە ھوتێل «کوبورگ»ی ڤییەنا دەستی پێ کرا.

کۆبوونەوەی کارگروپی ناڤۆکی بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێران و وڵاتانی چوار کۆ یەک ئەمڕۆ چوارشەممە  لە ھوتێل «کوبورگ»ی ڤییەنا دەستی پێ کراو بە پێی دابەشکردنی کاروبارەکان کە وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەش دا لە سەری ڕێککەوتوون، کارگروپی ناڤۆکیش کۆ دەبێتەوە.

کۆبوونەوەی کارگروپی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان دوێنێ سێ شەممە بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێران و لایەنەکانی دیکەی بەرجام لە  ھوتێل «کوبورگ»ی ڤییەنا بەرپا کرا.

بە قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادر، تاقمە ناردراوەکەی ئێران بۆ ڤییەنا ئەمڕۆش ھەروا لە سەر پرسی بایکۆتەکان چڕ دەبنەوەو بە شێوەیەکی بەبڕشتانەو بە ھەموو ھێزو توانایەکەوە کاری لە سەر دەکەن.