کانونی یه‌که‌م 10, 2021 13:09 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ڕژێمی زایونی لە بارەی جۆلانەوە

ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەیانیی ڕۆژی ھەینی بە کاتی تاران بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک بە ١٤٩ دەنگی ئەرێنی لە بارەی مەحکوم کردن و بەتاڵ بوونی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی لە جۆلانی سووریا، داوای لەم ڕژێمە داگیرکەرە کرد واز لە ھەنگاوگەلێک بھێنێت کە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێی داگرت کە ئەو کردەوانەی کە ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل ئەنجامی داون و یان ئەنجامیان دەدات، بەتاڵ و ناکاریگەرن و پێشێل کردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێنە ئەژمار.

١٤٩ وڵات دەنگی ئەرێینییان دا بە بڕیارنامەکە بە ناوی «جۆلانی داگیرکراوی سووریا»و لە بەرامبەردا ڕژێمی داگیرکەری زایونی و ئەمریکا دەنگی نەرێنییان دایەو دەنگی ٢٣ وڵاتیش بەرامبەر بە بڕیارنامەکە بێ لایەن بوو.

ئەم بڕیارمنامە لە ئیسرائیل بە ناوی ھێزێکی داگیرکەر داوا دەکات ھەتا بڕیارەکانی پەیوەست بە جۆلانی داگیرکراوی سووریا بە تایبەت بڕیارنامەی ٤٩٧ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ساڵی ١٩٨١ کە تیای دا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بڕیاری ئەم ڕژێمە بۆ داسەپاندنی یاسا و دەستەڵاتی خۆی بە سەر جۆلانی داگیرکراوی سوریا بەتاڵ و لە ڕووی مافی نێونەتەوەییەوە ناکاریگەرە، ڕاپەڕێنێ.

سەرپەیڤ