وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: گەڕانەوە بۆ بەرجام باشترین بژاردەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403769-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئەمریکا_گەڕانەوە_بۆ_بەرجام_باشترین_بژاردەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: گەڕانەوەی ھەردووک لە بۆ پابەند بوون بە بەرجام باشترین بژاردەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2021 09:05 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: گەڕانەوە بۆ بەرجام باشترین بژاردەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: گەڕانەوەی ھەردووک لە بۆ پابەند بوون بە بەرجام باشترین بژاردەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نێد پرایس» ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ پەیامنێران لە بارەی خولی حەوتەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و چوار کۆ یەک لە ڤییەنای نەمسا وێڕای دووپات کردنەوەی بانگەشەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا دژی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی بە ھەنگاوێکی گرینگ و جێی خۆشحاڵی زانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئەم دوایەی نێوان ئێران و چوار کۆ یەکی لە ڤییەنای نەمسا بە کەم زانی ، بەڵام وتیشی: لە ئێستادا تێگەییشتنێکی ھاوبەشمان لە بارەی دەقێکەوە ھەیە کە بنەمای دانوستانەکانی پەیوەست بە پرسی ناڤۆکببە. ئێمە جارێ دە فێکی ڕوونمان لەم پەیوەندییەدا نییە، بەڵام گەڵاڵەیەکی گشتی و بەرنامەیەکی کۆبوونەوەمان لە بارەی ئەم دەقەوە ھەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: پێشکەوتنەکان باش و ئەرێنین، بەڵام لە ڕوانگەی جۆربەجۆرەوە دەمانگەیەنێتەوە خاڵی جاران لە مانگی ژوئەن داو ھێشتا کاری زۆرمان لە بەردەم دایە.