تورکیا و ئه‌رمینیا په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاسایی ده‌که‌نه‌وه و له مۆسکۆ کۆده‌بنه‌وه
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، یەکەم کۆبونەوەی نوێنەرانی تورکیا و ئەرمینیا لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.
مه‌ولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌ی شاندی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا رایگه‌یاند، "نێردراوانی تایبەت بۆ ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندیه‌کانمان لەگەڵ ئەرمینیا دەستنیشان کراون، یەکەم چاوپێکەوتن لە مۆسکۆ دەبێت، هیوادارین ئەرمینیا لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا کار بکات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندیه‌کان ئاسایی بکرێنه‌وه و گەشتەکانی نێوان ئیستانبوڵ و یەریڤان لە رۆژانی داهاتودا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.
لە سەرەتای مانگی (کانونی یەکەم/12)ی ئه‌مساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رایگه‌یاندبوو، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەرمینیا بەم نزیکانە هەردوولا بە هاوبەشی نێردراوی تایبەت دیاری دەکەن و گەشتەکان لەگەڵ یەریڤان دەکرێنەوە و ئەنقەرە رەچاوی داواکارییەکانی هێڵی ئاسمانی تورکی و ئەرمەنییەکان دەکات بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی ئیستانبوڵ- یەریڤان - ئیستانبوڵ.
لەلایەن خۆیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌رمینیا تەئکیدیکردەوە، کە ئەگەری ئەنجامدانی یەکەم کۆبونەوەی نوێنەرانی تایبەتی ئه‌رمینیا و تورکیا لە مۆسکۆ تاوتوێ دەکرێت.تورکیا و ئەرمینیا لە ساڵی 2009ه‌وه رێککەوتنێکی مێژویی ئاشتییانه‌یان لەسەر بوژاندنەوەی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان و کردنەوەی سنورەکانیان واژۆکرد، دوای دەیان ساڵ لە داخستنیان، بەڵام په‌یوه‌ندیه‌کان وه‌کو پێویست ئاسایی نه‌کرانه‌وه و پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا بەهۆی پاڵپشتی سیاسی و سەربازیی تورکیا بۆ حکومەتی ئازەربایجان لە ململانێی قەرەباغدا گه‌یشته خراپترین ئاست.