برسیەتی و سەرما و نەخۆشی ، ھەڕەشەی سەر منداڵانی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405093-برسیەتی_و_سەرما_و_نەخۆشی_ھەڕەشەی_سەر_منداڵانی_ئەفغانستان
کەمبوونی سوتەمەنی لە وەرزی سەرما و برسیەتی لە تەنیشت کەموکوڕیی تەندروستیی و دەرمانی ، قەدەرێکی مەرگاوی بۆ منداڵانی ئەفغانستان تۆمار کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2022 19:47 Asia/Tehran
  • برسیەتی و سەرما و نەخۆشی ، ھەڕەشەی سەر منداڵانی ئەفغانستان

کەمبوونی سوتەمەنی لە وەرزی سەرما و برسیەتی لە تەنیشت کەموکوڕیی تەندروستیی و دەرمانی ، قەدەرێکی مەرگاوی بۆ منداڵانی ئەفغانستان تۆمار کردووە .

بە پێی راپۆری ئیرنا ، سندوقی داکۆکیی لە منداڵانی رێکخراوی نەتەوەکان ( یونیسێف)  لە راپۆرێک دا رایگەیاند : زۆرێک لە منداڵانی ئەفغانستان رووبەڕووی کێشەی قورسی ھەناسەکێشان بوونە کە پێوستیان بە چارەسەریی خێرایە . 

 لەم راپۆرەدا بە ئاماژە بە کێشە و گرفتە ئابوریەکان و ھەژاریی زیاتر لە سەتی 95 ی گەلی ئەفغانستان ، گوتراوە : کێشە داراییەکان گەورەترین لەمپەرن بۆ چارەسەریی نەخۆشان بە تایبەت منداڵان . 

 دکتور سادات لە پزیشکانی ئەفغاستان دەڵێ : نەبوونی خۆراک ، سووتەمەنی و نەخۆشیی ھەناسە، چارەنووسێکی مەرگھێنەری بۆ منداڵانی ئەفغانستان تۆمار کردووە .