شوبات 24, 2022 15:25 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆکرانیا لە بێ کردەوەیی ڕۆژئاوا لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە کییەف

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆکرانیا دوابەدوای ئۆپراسوێنە سەربازییە تایبەتییەکەی ڕووسیا لە «دۆنباس» وێڕای ڕەخنەگرتن لە پشتیوانییە ڕووکەشانەکەی ڕۆژئاوا لە ئۆکرانیا، وتی: دەستەبەر ئاسایشتییەکانی ڕۆژئاوا بۆ بەرەڤانی کردن لە کییەف بەس لە کوێیە؟

«ئالێکسی گۆنچارێنکۆ» ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆکرانیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئۆکرانیا تەنیا وڵاتێکە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا کە چەکە ناڤۆکییەکانی خۆی بە دەستەبەری ئەمریکاو بریتانیاو فیدراسیۆنی ڕووسیا ڕادەست کردووە لە کاتێکدا کە ساڵی ١٩٩٤ سێھەمین ھێزی ناڤۆکیی جیھان بوو، بە فەکس نیوزی ڕاگەیاند: ئەی ئێستا کە بوردومان دەکرێین و لێمان دەکوژرێت، ئەو ھەموو دەستەبەرییانە لە کوێن؟

ئۆکرانیا کە لە ساڵی ١٩٩٤ بە ھەبوونی پێنج ھەزار کڵاڤۆکی ناڤۆکی سێھەمین ھێزی ناڤۆکی دنیا دەھاتە ئەژمار لەپاش ئەمریکاو ڕووسیا، چەکە ناڤۆکییەکانی خۆی لە بەرامبەر دەستەبەرییە ئاسایشتییەکانی ڕووسیاو و ئەمریکاو وڵاتانی دیکە بۆ لەنێو بران ڕادەستی ڕووسیا کرد.

قسەکانی «ئالێکسی گۆنچارێنکۆ» لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی سەربە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا دوابەدوای دڵخۆش کردن بە بەڵێنە پڕوپوچەکانی ڕۆژئاوا بۆ داکۆکی لەم وڵاتە، لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەربازیی تایبەتیی ڕووسیا لە «دۆنباس» لە ئێستادا توشی دۆش دامان ھاتووە.

سەرپەیڤ