ڕێکخراوەی نەتەوەکان، تێکڕای مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی مەترسیی ناڤۆکییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405834-ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_تێکڕای_مرۆڤایەتی_ڕووبەڕووی_مەترسیی_ناڤۆکییە
سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وشداریی دا: بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڕەشەی ناڤۆکی وادەر دەخات کە تێکڕای مرۆڤایەتی لە مەترسی دایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2022 14:52 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان، تێکڕای مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی مەترسیی ناڤۆکییە

سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وشداریی دا: بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڕەشەی ناڤۆکی وادەر دەخات کە تێکڕای مرۆڤایەتی لە مەترسی دایە.

«میشێل باشلت» کومەیسیۆنێری باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممەی ژنێڤ دا وشداریی دا: ئۆپراسیۆنی تایبەتیی سەربازیی ٢٤ی فڤریەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا خەریکە لە سەر مافی ملوێنان کەس لە سەرتاسەری ئۆکرانیا شوێن دادەنێت.

باشلت وتیشی: بەرز بوونەوەی ئاستی ھەڕەشەی  بە ھۆی چەکەمەنیی ناڤۆکییەوە مەترسیی دژی تێکڕای مرۆڤایەتیی پەرە پێ داوە.

وتەکانی باشلت لە ڕەوتی دانیشتنی لوتکەیی سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئۆکرانیا دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممە «ڤلدیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا فەرمانی خۆسازدانی دایە ھێزە ناڤۆکییەکانی ئەم وڵاتە.