یەکجارەکی کرانی بایکۆتە دژە روسیەکانی یەکیەتی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406201-یەکجارەکی_کرانی_بایکۆتە_دژە_روسیەکانی_یەکیەتی_ئەوروپا
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا باسی یەکجارەکی کرانی پەکێجی چوارەمی بایکۆتە ئابووڕریەکانی دژی روسیای کرد لە پیوەندی لە گەڵ شەڕی ئوکراین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2022 19:03 Asia/Tehran
  • یەکجارەکی کرانی بایکۆتە دژە روسیەکانی یەکیەتی ئەوروپا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا باسی یەکجارەکی کرانی پەکێجی چوارەمی بایکۆتە ئابووڕریەکانی دژی روسیای کرد لە پیوەندی لە گەڵ شەڕی ئوکراین .

 بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، جوزێپ بۆرێڵ رۆژی دوشەممە لە لێدوانێک دا لە دانیشتنی رۆژنامەوانیی ھاوبەش بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی مەکەدۆنیای باکوور گوتی : یەکیەتی ئەوروپا بایکۆتی بەرفراوانی لە دژی سەرکردەکانی روسیا داناوە تا بە وتەی ئەو رێگا بگیردرێ لە دابینی دارایی ئەم شەڕە کارەساتبارە . 

بە پێی قسەکانی بۆرێڵ ، بایکۆتەکان بڕیارە لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا پەسەند بکرێت  . 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا جەختی کردەوە ، بایکۆتەکانی ئەم یەکیەتیە ، دەسڕاگەیشتنی روسیا بە بازاڕی سەرمایە ، ئەندامەتی لە دامەزراوە داراییەکان و ھەروەھا بەشەکانی وزەی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە .