ڕاوێژی تاران و مۆسکۆ بۆ بە فەرمی ناسینی سیستێمی بانکیی میر «MIR»
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406496-ڕاوێژی_تاران_و_مۆسکۆ_بۆ_بە_فەرمی_ناسینی_سیستێمی_بانکیی_میر_mir
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا دەڵێت: تاران و مۆسکۆ خەریکی ڕاوێژن لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سیستێمی بانکیی میر «MIR».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2022 15:53 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی تاران و مۆسکۆ بۆ بە فەرمی ناسینی سیستێمی بانکیی میر «MIR»

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا دەڵێت: تاران و مۆسکۆ خەریکی ڕاوێژن لەمەڕ بە فەرمی ناسینی سیستێمی بانکیی میر «MIR».

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاندووە: ئێران و ڕووسیا خەریکی ڕاوێژن لەمەڕ بە فەرمی ناسینی کارتەکانی سیستێمی دراڤیی میر «MIR».

میر «MIR» سیستمێکی گواستنەوەو بژاردنی دراڤیی ژێر ڕکێفی بانکی ناوەندیی ڕووسیایە کە لە سەرتاسەری فیدراسیۆنی ڕووسیا بەکار دەھێندرێت و لە ساڵی ٢٠١٤ ەوەو دوابەدوای سەپێندرانی بیایکۆتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەر دامەزراوەکانی ڕووسیا دەستی بە چالاکی کردووە.

وەک باسی دەکرێت پتر لە سەدی ٥٠ی جەماوەری ڕووسیا لانیکەم کارتێکی بانکیی میر «MIR»یان ھەیە و پتر لە سەدی ٢٥ی کارە دراڤیەکانی ئەم وڵاتە لە ڕێگای ئەم سیستێمەوە ئەنجام دەگرێت.