زیاتر له 30 هه‌زار په‌نابه‌ری ئۆکراینی روویانکردووەتە فەڕەنسە
وه‌زیری نشینگه‌ی فڕه‌نسا، رایگه‌یاند، ده‌رگای سنوره‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌ڕووی هاوڵاتیان دا کردوه‌ته‌وه و له ئێستاشدا زیاتر له 30 هه‌زار هاوڵاتی ئۆکرانیا چونه‌ته ناو خاکی فڕه‌نساوه و نیوه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش به خاکی وڵاته‌که‌یدا به‌ره‌و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا رۆیشتون، وڵاته‌که‌شی ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنی 100 هه‌زار په‌نابه‌ری ئۆکرانی ده‌ربڕیوه.
وتیشی، "به‌شێوه‌یه‌کی باش ئاماده‌کاری ته‌واومان له پێشوازیکردن له 100 هه‌زار هاوڵاتی ئۆکرانیا کردوه و له ئێستاشدا زیاتر له 30 هه‌زار هاوڵاتی هاتونه‌ته ناو وڵاته‌که‌مانه‌وه و 15 هه‌زاریشیان به‌خاکی وڵاته‌که‌ماندا به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ تێپه‌ڕیون".
وه‌زیری نشینگه‌ی فڕه‌نسا باسی له‌وه‌شکرد، فڕه‌نسا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سنوره‌کانی به‌ڕوی هاوڵاتیانی ئۆکرانیدا کردوه‌ته‌وه و مافی مانه‌وه‌ی کاتی پێبه‌خشیون و ده‌توانن له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له فڕه‌نسا به‌رده‌وامی به خوێندن بده‌ن و کار بدۆزنه‌وه.