ئاشکرابوونی ناوی کاربەدەستی ئەمریکی کە دەستی لە کەوتنی سەرۆک وەزیرانی پاکستان دا ھەبووە
نیسان 04, 2022 14:41 Asia/Tehran
عیمران خان رایگەیاند یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستی ھەبووە لە دوورخرانەوەی ئەو لە دەسەڵات .
حکومەتی پاکستان عیمران خان سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی دوای دەورەیەکی سیاسیی پڕ لە کێشە و بارگرژیی لەسەر دەسەڵات لابرد .
عیمران خان پێشتر گوتبووی کاربەدەستانی ئەمریکایی وشداریان بەو داوە لەسەر ھەڵێستەکانی لە بەرامبەر روسیا و تەنانەت ھەڕەشی دوورخستنەوەی لە دەسەڵات .
سەرۆک وەزیرتنی دوورخراوە پاکستان گوتی ، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسیای باشووری و ناوەندیی ، لە ( پیلانێکی دەرەکی) دا بۆ روخاندنی حکومەتەکەی دەستی ھەبووە .
دۆناڵد لۆ کە سەردانی ھیندستانی کردووە و ئێستا لەم وڵاتەیە ، ئەو تۆمەتانەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان رەت دەکاتەوە .