داعش بەرپرسایەتیی ھێرشی سەر مزگەوتی شێعەکانی لە ئەفغانستان گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407258-داعش_بەرپرسایەتیی_ھێرشی_سەر_مزگەوتی_شێعەکانی_لە_ئەفغانستان_گرتە_ئەستۆ
تاقمی تەکفیریی داعش بەرپرسایەتیی ھێرشی تیرۆریستیی ڕۆژی پێنج شەممەی سەر مزگەوتی شێعەکانی لە شاری مەزارشەریفی ئەفغانستان گرتە ئەستۆ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2022 18:55 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی ھێرشی سەر مزگەوتی شێعەکانی لە ئەفغانستان گرتە ئەستۆ

تاقمی تەکفیریی داعش بەرپرسایەتیی ھێرشی تیرۆریستیی ڕۆژی پێنج شەممەی سەر مزگەوتی شێعەکانی لە شاری مەزارشەریفی ئەفغانستان گرتە ئەستۆ

لە ئەنجامی ھێرشی تیرۆریستیی ڕۆژی پێنج شەممە بۆ سەر مزگەوتی حەزرەتی «موحەممەد ڕەسولەڵڵا(ص)» ناسراو بە مزگەوتی «سێ دوکان» کۆنتزین و گەورەترین مزگەوتی شاری مەزارشەریف ناوەندی ویلایەتی بەڵخ، دەیان نوێژخوێن شەھیدو بریندار بوون، ھێندێک لە سەرچاوەکان ڕێژەی شەھیدانیان ھەتا نزیکەی ٥٠ کەس ڕاگەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، تاقمی تەکفیریی داعش ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا بەرپرسایەتیی ھێرشی سەر مزگەوتی شێعەکانی لە شاری مەزار شەریفی ئەفغانستان گرتە ئەستۆ.

جیا لەم تەقینەوەیە، ڕۆژی پێنج شەممە شارەکانی نەنگەرھار، کابۆل و قەندوزی ئەفغانستانیش سێ تەقینەوەیان بە خۆیانەوە بینی.