شکست ھێنانی پارتەکەی «جۆنسۆن» لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیی بریتانیا
دەرەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانی بریتانیا دەربڕی سەرکەوتنی پارتی کرێکار بە سەر پارتی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گوێرەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی شارەوانی بریتانیا کە دوێنێ پێنج شەممە بەرپا کرا، لە چوارھەزارو٤١١ کورسیی ئەم ئەنجومەنە، پارتی کرێکار ھەزارو ١٦٢ کورسیی بردەوە کە لە چاو ھەڵبژاردنەکەی خولی پێشوو ٨٧ کورسیی زیاتری دەست کەوتووە.
لە بەرامبەردا پارتی پارێزکاری دەستەڵاتداری بریتانیا و پارتی سۆشیاڵ دیموکراتی ئەم وڵاتەش بە دەست خستنی ٤٢ کورسی زیاتری ئەنجومەنەکانی شارەوانی بە تێکڕایی ٢٤٢ کورسیی ئەم ئەنجومەنی بردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شکست ھێنانی قورسی پارتی دەستەڵاتداری بریتانیا لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی شارەوانی، لایەنە سیاسییەکانی نەیاری دەوڵەتی ئەم وڵاتەی بەرامبەر بە شکست ھێنانی پارتی پارێزکاری بریتانیا بە سەرۆکایەتیی «بوریس جۆنسۆن» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و دەستەڵات گرتن ھیودارتر کردووە.