دابەزینی ئاستی خۆشەویستیی ترەمپ لە نێو خەڵکی ئەمریکا
ئهیلوول 18, 2025 18:22 Asia/Tehran
ئەنجامی ڕاپرسییەکی تازە دەریخستووە کە ناڕەزامەندیی شاروومەندانی ئەمریکایی لە کارنامەی ئابووریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.
بە پێی ڕاپرسیی ڕێکخراوی یوگاڤ و بە ڕاسپێری گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، تەنیا 35%ی وەڵامدەران کارنامەی ترەمپ لە بواری ئابوورییان بە دڵ بووە، لە کاتێکدا کە 57% ناڕازی بوون لەو کارنامەیە. بەم چەشنە ڕادەی نەیارانی ترەمپ 22% زیاترە لە لایەنگرانی، ڕێژەیەک کە لە چاو هەفتەی ڕابردوو 5 یەکە بەرز بۆتەوە. شارەزایانی پرسی سیاسییەکان بڕوایان وایە کە بەردەوامبوونی هەڵکشانی ڕادەی ناڕەزایەتی دەتوانێت بە سوودی دیموکراتەکان بێت و ئەم پارتە هیوادارە بەوەی کە بە تەرکیزکردنە سەر ئەم بابەتە، بەختی خۆی بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێسی 2026 زیاتر بکات.