محەممەد ئیسماعیل : هەموو رەوت وبزوتنەوە کوردیەکان دەبێ لە بەرێوەبەرایەتی دا پشکیان هەبێت
سەرۆکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند : هەموو ڕەوت وبزوتنەوە کوردەکان دەبێ لە دامەزراوەکانی باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا پشکیان هەبێت.
محەممەد ئیسماعیل وتوویەتی : مەبەستی ئەنەکەسە بەپیی بڕیارەکانی کۆنفرانسی ٢٦ی ئاوریل ، دامەزرانی نوێنەرایەتی هاوبەشی کوردی وبەهێزکردنی هاوڕەوتی نێوان حزبەکانە .
مجمد ئیسماعیل لەبارەی سەفەری شیمانەیی بۆدەمیشق وتی کە ئەنەکەسە بە شێوەی سەربەخۆ ناڕوات ، بەڵکو هەوڵ ئەدرێت هاوڕێ ی باڵ ولایەنە کوردەکان نوێنەرایەتی هاوبەش دابمەزرینێت . ئاماژەیشی دایە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ دەمیشق ، بەڵام وتی هێشتا وردەکارییەکان ڕوون دەکرێنەوە . ناوبراو گەڵاڵەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدەیشی لە پیناوی بەهێزکردنی هاوڕەوتی زانی ووتی : بۆ متمانە کردن دەبێ هەموو ڕەوت وبزوتنەوەکان لە داڕشتی خۆبەڕێوەبردن بەشداریان هەبێت. محمد
ئیسماعیل وتیشی کە بنەمای تەرخانکردنی پشک هەمان ڕێککەوتنی دهۆک ٢٠١٤ یە : ئەنەکەسە سەتی چل ،بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دێموکراتیک واته ته فده م سەتی چل وسەتی بیست لە حزب ولایەنەکانی تر.