فینلاند ڕایگەیاند ڕەنگە دانوستانەکانی پەیوەست بە ناتۆ ڕابگرێت
سەرۆکوەزیرانی فینلەندا رایگەیاند، ئەگەر پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم مانگە لەگەڵ تورکیا نەگەنە رێککەوتن، ئەگەری رێککەوتنی فینلاند و سوید بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ رابگیرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی سێشەممە سێنا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بە ئاماژەدان بە جڤینی داهاتووی ناتۆ لە مەدرید ڕایگەیاندووە، "پێموایە لەم قۆناغەدا هەنگاونان بۆپێشەوە زۆر گرنگە چونکە ئەکەر ئەم پرسانە پێش کۆبوونەوەی ناتۆ لە مەدرید یەک لانەکەینەوە ، مەترسیی وەستانی دۆخەکە ھەیە."
مارین لە میانی سەردانەکەیدا بۆ سوید لە لێدوانێکی دا بۆ رۆژنامەنوسان وتی: نازانین تا کەی، بەڵام رەنگە دانوستانەکان و پلانی پەیوستبوون بە ناتۆ بۆ ماوەیەک رابگیرێت.
فینلاند و سوید، دوو وڵاتی سکاندیناڤیا، لە مانگی ئایاری رابردوو، دوای شەڕی ئۆکراین ، بە داوای ئەندامەتی لە ناتۆدا ، سیاسەتی چەندین ساڵەی سەربازیی خۆیان گۆڕی.
بەو پێیەی هەر داواکارییەک بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت بە کۆی دەنگ لەلایەن هەر ٣٠ ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پەسەند بکرێت، تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە، بە داواکاری فینلاند و سوید ڕازی نەبووە .