هەڵکشانی ژماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان
تشرینی دووهم 04, 2025 19:48 Asia/Tehran
بۆ مەلەرزەکەی ئەفعانسان تا ئێستا چل کوژراو ٧٠٠ برینداری لێ کەوتووەتەوە .
هەڵمەتەکانی گەڕان، دۆزینەوە و ڕزگارکردن لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراو کان بەردەوامە و ئەگەری زۆرە ژماری قوربانیان زیاتریش ببێ. دوابەدوای ڕوودانی ئەم بوومەلەرزەیە وڵاتان و ڕێکخراوە جۆر بە جۆرەکان بە دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بوومەلەرزە لێدراوان داوای یارمەتی و فریاگوزاریی جیهانیشیان کردووە. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە پەیامێکدا بە هاوخەمی دەربڕین و هەروەها سەرەخۆشی کردن لە دەوڵەت و گەلی ئەفغانستان ڕاشیگەیاند: ئێران ئامادەی خۆی دەردەبڕێ بۆ ناردنی یارمەتی خێرایی بۆ ناردنی خێرای یارمەتیی مڕۆڤدۆستانە و فریاگوزاری بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان . شایانی باسە بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٦.٣ ڕیشتەر شەوی ڕابردوو شارەکانی باکووری ئەفغانستانی هەژاند.