بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی چەک و چۆڵی ناڤۆکیی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412456-بڕیارنامەی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_دژی_چەک_و_چۆڵی_ناڤۆکیی_ڕژێمی_زایۆنی
لێژنەی یەکەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژ بە چەک وچۆڵی ناڤۆکیی ڕژێمی زایۆنی دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 18:04 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی چەک و چۆڵی ناڤۆکیی ڕژێمی زایۆنی

لێژنەی یەکەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژ بە چەک وچۆڵی ناڤۆکیی ڕژێمی زایۆنی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، لێژنەی یەکەمی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە پێویستیی ڕوونکردنەوەی چەکی ناڤۆکیی ڕژێمی زایۆنی، پەیوەست بوونی ئەم ڕژێمە بە پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ناڤۆکی و چاودێریی تۆکمەوتەواوی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ڕژێمی زایۆنیی دەرکرد.

لەم بڕیارنامەیەدا جەختیش کراوەتەوە کە ڕژێمی زایۆنی دەبێ لە بەرهەمهێنان یان تاقیکردنەوەی چەکی ناڤۆکی و بەدەستهێنانی خۆی ببوێرێت.

هەینی ڕابردوو لیژنەی یەکەمی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە 170 دەنگی ئەرێنی داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی بێ چەک وچۆڵی ناڤۆکیی کرد لە ڕۆژئاوای ئاسیا .

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەتا ئێستا چەندین بڕیارنامەی دژ بە چەک و چۆڵی ناڤۆکیی ڕژێمی زایۆنی دەرکردووە، بەڵام هەموویان شێوازێکی ڕووکەشانەو ڕەمزییان هەبووە.