کانونی یه‌که‌م 01, 2022 13:27 Asia/Tehran
  • دیپلۆماتێکی ڕووسیا: ئێران زیاترین پابەندیی بەرامبەر بە بەڵێنە ئەتۆمییەکانی ھەبووە

بەڕێوەبەری بەشی قەدەغەی پەرەسەندن و کۆنترۆڵکردنی چەک و چۆڵی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، وێڕای ئاماژە بە کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕیککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران لەنێو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا زیاترین پابەندیی هەبووە بەرامبەر بە بەڵێنە ئەتۆمییەکانی.

«ڤلادیمێر یەرماکۆڤ»، بەڕێوەبەری بەشی قەدەغەی پەرەسەندن و کۆنترۆڵکردنی چەک و چۆڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە، ئێران یەکێک لەو لایەنە نیازپاکانەی نێو پەیمانی قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی  بووەو ئێستایش هەر وایە و واژۆ کرانی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٥ یارمەتیدەر بوو بۆ وەڵامدرانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەوکات لە ئێرانی کردبوو، پاش ئەوەش ئێران ساڵانێکی زۆر لە نێو وڵاتانی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا زیاترین پابەندی هەبووە بە بەڵێنەکانی و لە بازنەی ئەستۆگرییەکانی نەترازاوە.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی  کرد کە هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر نییە لە بەردەستا کە نیشان بدات ئێران بەنیازی پێداچوونەوە بەسەر بەشداریی خۆی لە پەیماننامەی قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی بە ئامانجی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییە.

سەرپەیڤ