کاردانەوەی تالیبان بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لە سویید
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414520-کاردانەوەی_تالیبان_بەرامبەر_بە_سوکایەتی_کران_بە_قورئانی_پیرۆز_لە_سویید
وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان ئیدانەی سوکایەتی کران و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوییدی کردو داوای ناسینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو کردەیەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2023 18:35 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تالیبان بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لە سویید

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان ئیدانەی سوکایەتی کران و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوییدی کردو داوای ناسینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو کردەیەی کرد.

ماوەیەک لەمەوپێش هەندێک گروپی توندڕەو لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم ئاگریان لە قورئانی پیرۆز بەردا. «ئۆلا ستێرلینگ» وتەبێژی پۆلیسی سویید دانی بەوەدانا کە گڵۆپی سەوزی بۆ گروپێکی توندڕەو هەڵکردووە ھەتا لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم سوکایەتی بە قورئانی پیرۆز بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تالیبان ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: نابێت ڕێگە بەو جۆرە کەسانە بدرێت سوکایەتی بە بەها ئیسلامییەکان بکەن و بە کارە دڕندانە و دژە ئیسلامیەکانیان هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بڕووشێنن.

ھەر لەم پەیوەندییەدا وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئیسلام ئاباد نیگەرانییە جددیەکانی خۆی گەیاندووەتە دەسەڵاتدارانی سوییدو داوایان لێدەکەین ئاگاداری هەستی موسڵمانان بن لە سەرانسەری جیهان و هەنگاو بنێن بۆ ڕێگریکردن لە کردەوەی ئیسلام ترسێن کردن.