مەراسیمی ٢١ی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئیمامی عەلی (ع) لە نیویۆرک
لە مزگەوتی ئیمامی عەلی (ع) لە نیویۆرک مەراسیمی ساڵیادی شەهیدکرانی ئەمیری موئمینان ئیمامی عەلی (ع) و ڕێ و ڕەسمی ئەحیای شەوی بیست و یەکەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێرانپرێس، لەم ڕێوڕەسمەدا، دوای خوێندنی قورئان، ستایش و ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی ئیمامی عەلی (ع) بەڕێوەچوو.
دۆعای جەوشەنی کەبیرو مەراسیمی قورئان خوێندن لە شەوی دووھەمی قەدرو شەوی شەهیدبوونی حەزرەتی عەلی (ع) لە مزگەوتی ئیمامی عەلی (ع) لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.
لەم مەراسیمەدا ژمارەیەک لە موسڵمانانی ئەمریکی لە نەتەوە جیاوازەکان ئامادەبوون.
شەوانی ١٩ و ٢١ و ٢٣ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەوانی قەدرە و موسڵمانان بە شەونخونی و قورئان بەسەرەوگرتن و نیایش و دۆعای جەوشەنی کەبیر لە خودای خۆیان دەپاڕێنەوە.
ئەمڕۆ (چوارشەممە) ٢١ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگییە، ڕێککەوت لەگەڵ ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی کۆچیی مانگی، ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمامی عەلی (ع)ـە.