داخوازیی ڕووسیە بۆ کەم کردنەوەی بارستایی جبەخانەی چەکی ناڤۆکیی وڵاتانی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i417170-داخوازیی_ڕووسیە_بۆ_کەم_کردنەوەی_بارستایی_جبەخانەی_چەکی_ناڤۆکیی_وڵاتانی_ئەورووپا
وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا خوازیاری کەم کرانەوەی ئاستی جبەخانەی چەکی ناڤۆکیی وڵاتانی ئەورووپی بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2023 14:34 Asia/Tehran
  • داخوازیی ڕووسیە بۆ کەم کردنەوەی بارستایی جبەخانەی چەکی ناڤۆکیی وڵاتانی ئەورووپا

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا خوازیاری کەم کرانەوەی ئاستی جبەخانەی چەکی ناڤۆکیی وڵاتانی ئەورووپی بوو .

«دیمتری پێسکوف» وتەبێژی سەرۆک کومارەتیی  ڕووسیا  ئەمڕۆ پێنجشەمە لە پرێس کۆنفرانسێکدا  لە کرملین وێڕای داوای کەم کردنەوەی بارستایی جبەخانە ناڤۆکیەکانی وڵاتانی ئەورووپی  ڕایگەیاند:  جبەخانەی ناڤۆکیی فەڕانساو بریتانیا بە کردەوە لە ژێر چاودێریی ئەمریکادان و کەم کردنەوەی  ئەوانە دەبێ  بە لەبەرچاو گرتنی پرسی ئەمریکا قسەی لە سەر بکرێت .

«دیمتری پێسکوف» لە کاردانەوە بە مەرج دانانی وەزارتی دەرەوەی فەڕانسا بۆ پەیوەست بوون بە  پەیمانەکانی کونتڕوڵی چەکەمەنی  جەختی کرد کە سەەرەتا  جبەخانەی ناڤوکیی وڵاتانی ڕوژئاوا دەبێ کەم بکرێتەوە تا ڕووسیاش ئەو پرسە لێک بداتەوە .

وتەبێژی سەرۆک کومارەتیی ڕووسیا سەبارەت بە گەشەی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکووریی ناتوش وتی: پەیوەست بوونی ئوکرانیا بە ناتو مەترسیەکی زۆر گەورە و نوێ بۆ سەر ڕووسیا دروست دەکات و هەر لە بەر ئەمە ئوپراسیونی سەربازیی تایبەتی  ڕووسیا لە ئوکرانیا دەستی پێکراوە. ئەو کاربەدەستە ڕووسیە بەرلەوەش  بە وتنی ئەوەی کە پەرە سەندنی ناتو بەرەو سنوورەکانی ڕووسیا  مایەی نیگەرانیی مۆسکۆیە،  وتبووی  ئەو وڵاتەش خەریکی  لەبەرگرتنی ڕێ و وشوێنێکە بو  دامەزراندنی هاوسەنگی لە داڕشتی ئاسایشتی  کیشوەری ئەورووپا.