لە فەرەنسا بە چەقۆ هێرش کرایە سەر منداڵان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i418678-لە_فەرەنسا_بە_چەقۆ_هێرش_کرایە_سەر_منداڵان
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشی چەقۆکێشێک لە شاری «ئانسی» لە باکوری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا ژمارەیەک کەس برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2023 17:58 Asia/Tehran
  • لە فەرەنسا بە چەقۆ هێرش کرایە سەر منداڵان

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشی چەقۆکێشێک لە شاری «ئانسی» لە باکوری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا ژمارەیەک کەس برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «جیراڵد دارمانین» ڕایگەیاند: لە دەرەنجامی ئەم ڕووداوە کەسێک بە چەقۆ لە مەیدانێکی شاری «ئانسی» حەوت کەسی بریندار کرد کە شەشیان منداڵ بوون.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دەستگیرکرانی هێرشبەرەکەی لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگەیاند و وتیشی: منداڵە بریندارەکان تەمەنیان نزیکەی سێ ساڵە و باری تەندروستی سێ کەسیان ناجێگیرە.

Image Caption

سەرچاوەیەکی ئەمنی و بەرپرسێکی خۆجێییش ڕایانگەیاند، نزیکەی کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی بەیانی، کەسێک بە چەقۆوە چووە نێو مەیدانی یاریی منداڵان لە نزیک دەریاچە بەناوبانگەکەی شارەکەو هێرشی کردە سەر کۆمەڵێک منداڵی تەمەن سێ ساڵان کە یارییان دەکرد.

«ئیمانوئێل مەکرۆن» سەرۆکی فەرەنساش لە توییتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە، ئەو هەنگاوە " ترسنۆکییەکی ڕەهایە و گەلەکەمانی حەپەساندووە.