پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و کانبێرا؛ قەدەغەکرانی چوونی ٤٨ هاوڵاتیی ئوسترالی بۆ ڕوسیا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بە سزاکانی ئوسترالیا دژی دامەزراوە و کەسانی ڕووسی، چوونی ٤٨ هاووڵاتیی ئوسترالی بۆ ڕووسیا قەدەغە کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەم سزایانە لە وەڵامی ئەو سزایانەن کە حکومەتی ئوسترالیا بە مەبەستی سیاسی و هاوتەریب لەگەڵ هەڵمەتی "ڕوس ترسێن کردن"ی ڕۆژئاوا دژی تاک و دامەزراوە ڕووسیەکان دایناون.
پێشتر ئوسترالیا وێڕای ڕاگەیاندنی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زیاتر بۆ ئۆکرانیا، باسی سەپاندنی سزای دارایی نوێ بەسەر ٤٠ دامەزراوەو ٩٠ کەسی ڕووسیی کرد بوو.
وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمەریکا بە چڕکردنەوەی فشارەکانی سزاکانی سەر فیدراسیۆنی ڕووسیا و دابینکردنی هەموو جۆرە چەکێکی سوک و قورس بۆ کیێڤ، نەک هەر هەنگاوێکیان نەناوە بەرەو کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا، بەڵکو سووتەمەنیی... ئاگری ململانێکان لەم وڵاتەدا.
وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاواو بەتایبەتی ئەمریکا بە چڕکردنەوەی فشاری سزاکانی سەر فیدراسیۆنی ڕووسیا و دابینکردنی هەموو جۆرە چەکێکی سوک و قورس بۆ کییەڤ، نەک هەر ھیچ هەنگاوێکیان لە ئاراستەی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ھەڵنەگرتووە، بەڵکو بڵێسەی ئاگری ململانێکان لەو وڵاتەشیان تیژتر کردووەتەوە.